خێزانه‌كه‌ی براڤۆ هۆكاری شكستی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به‌رامبه‌ر به‌رازیل ئاشكرا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به‌رامبه‌ر به‌رازیل به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا و نه‌یتوانی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا سه‌ربكه‌وێت، به‌م هۆیه‌وه خێزانه‌كه‌ی براڤۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌شێك له یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئۆكتۆبه‌ری 2017، خێزانه‌كه‌ی كلاودیۆ براڤۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك و ئینستاگرامیش وێنه‌یه‌كی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بڵاو كردبووه‌وه له كاتی بردنه‌وه‌ی ناسناوی كۆپا ئه‌مێریكای 2016 و نووسیبووی: سووپاس ئێوه ناسناوه‌كه‌تان برده‌وه، چونكه هه‌ستان به به‌رپرسیاریه‌تی كرد، به‌ڵام به‌شێك له یاریزانه‌كانی ئێستا له گرینگی یارییه‌كه‌یان تێنه‌گه‌یشتن و شایسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی نین.
كارلا باردۆی خێزانی كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ئه‌وه‌شی نووسیبوو: یاریزانه‌كانی چیللی ته‌نانه‌ت وه‌ك پێویست راهێنانیشیان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رازیل نه‌كردبوو، چونكه له گه‌وره‌یی یارییه‌كه تێنه‌گه‌یشتبوون، ته‌نانه‌ت وادیاربوو كه مه‌ستبوون و پێش یارییه‌كه كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهولیه‌كانی به‌سه‌ره‌وه دیار بوو.
له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مێریكای باشوور (به‌رازیل، ئۆروگوای، ئارجێنتینا و كۆلۆمبیا) راسته‌وخۆ بۆ مۆندیالی 2018 سه‌ركه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆش به‌شێوه‌ی پاشكۆ رووبه‌ڕووی نیوزله‌ندا ده‌بێته‌وه.