به‌هۆی ناوه‌كه‌ی، ناوبژیوانی به‌كارتی سوور ده‌ریكرد
سانچێز وات یاریزانی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ به‌هۆكارێكی سه‌یر كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌كارهێنانی تووندوتیژی و به‌كارهێنانی ره‌فتاری ناشرین نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ناوه‌كه‌ی ده‌ركرا.
سانچێز وات ئێستا یاری بۆ یانه‌ی (هیمیل هیمبستید) ده‌كات كه كه‌وتۆته باشووری ئینگلاند، له دوایین یاریدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ئێست یونایتد)، سانچێز تۆپێكی فڕێدایه ده‌ره‌وه، به‌هۆیه‌وه (دین هولمی)ـی ناوبژیوان كارتی زه‌ردی به‌ڕوویدا به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی سرووشتی بوو، دوای كارته‌كه به‌مشێوه‌یه ناوبژیوان و سانچێز وات ئه‌م گفتووگۆیه‌یان كرد و لێكتێنه‌گه‌یشتنێكی سه‌یر له نێوانیاندا روویدا.
ناوبژیوان: ناوه‌كه‌ت چییه؟
یاریزانه‌كه: "وات"
ناوبژیوان: به‌ڕوونی پێت ده‌ڵێم ناوت چییه؟
یاریزان: "وات"
ناوبژیوانی یارییه‌كه به هه‌ڵه له ناوه‌كه‌ی تێگه‌یشتووه و وایزانی مه‌به‌ستی (What)ـه كه به ئینگلیزی به مانای (چی) دێت، به‌مه‌ش ناوبژیوانه‌كه وای هه‌ستكرد گاڵته‌ی پێده‌كات، بۆیه دووه‌مین كارتی زه‌ردی دایه و دواتریش كارتی سووری له دژی به‌كارهێنا و ده‌ریكرده ده‌ره‌وه.
دوای ئه‌م رووداوه، كاپتنی یانه‌كه (جۆردان پاركێس) ناوی یاریزانه‌كه‌ی بۆ ناوبژیوانه روون كرده‌وه و تێیگه‌یاند كه ناوی (سانچێز Watt) له وشه‌ی ئینگلیزی (What)ـی ئینگلیزی نزیكه، به‌مه‌ش ناوبژیوان له بڕیاری كارتی سووره‌كه‌ی په‌شیمان بووه و یاریزانه‌كه‌ی هێنایه‌وه نێو یاریگه.