رووداوێكی مێژوویی له پرێمه‌رلیگ روویدا
ئه‌مڕۆ یانه‌ی وێست برۆمیچ ئالبیۆن رووبه‌ڕووی وێست هام یونایتد بووه‌وه، به ئاماده بوونی بچووكترین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگدا.
یاریزان جۆناسان لیكۆ كه له ساڵی 1999 له‌دایكبووه، یه‌كه‌م یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ بۆ وێست برۆمیچ ئه‌نجامدا، به‌مهۆیه‌وه‌ش بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه به‌شداری له یارییه‌كاندا بكات.
له وه‌رزی رابردوو ریس ئۆكسفۆردی له‌دایكبووی 1998 بووه بچوكترین یاریزان له‌گه‌ڵ وێست هام یونایتد یاری بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لیكۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ی له مێژوو سڕیه‌وه و ژماره‌كه‌ی خۆی له شوێنی دانا.