سهرۆكی فیفا: ههر یاریزانێك بهشداری ئهم خوله بكات له جامی بێبهش دهبێت
جیانی ئینفانتیۆی سەرۆکی فیفا دواجار قسەی خۆی لەسەر دەنگۆی کردنەوەی خولێکی سەربەخۆ لەلایەن بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کرد و هۆشداریش دەدات هەر یاریزانێک بەشداری لەو خولە بکات، ئەوا لە جامی جیهانی بێ بەش دەکرێت و پێویستە لەسەر ئەو یانانەش خۆیان یەکلا بکەنەوە.
جیان ئینفانتینۆ سهرۆكی فیفا بهم شێوهیه بۆچوونی خۆی لهسهر ئهم بابهته دهربڕی:
هەر کەسێک یان یاریزانێک بیەوێت بەشداری لە خولێک بکات کە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە یاخود یەکێتیەکانی دیکەوە نەبێت، ئەوا لە خولی نێوخۆ و خولە دەرەکیەکان و بگرە لە جامی جیهانیش بێ بەش دەکرێت و رێگەیان پێ نادرێت بەشداری لە هیچ خولێکدا بکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی فیفادا بێت، بۆیە باشتروایە کە یاریزانەکان بە باشی بیر لەو بیرۆکەیە بکەنەوە کە چەند یانەیەک لە هەوڵیدان. ئەگەر بریار بێت بەشداری لە خولەکانی ئێستا نەکەن، پێویستە خۆتان یەکلا بکەنەوە، نابێت قاچێکتان لێرە بێت و قاچێکیشتان لە لایەکی دیکە بێت و دەبێت خۆتان یەکلا بکەنەوە. ئێمە دەمانەوێت دانیشتنێکی تایبەت بکەین لەسەر رێکخستنی پاڵەوانتیەک کە دوو ساڵ جارێک بکرێت و هەموو هەڵبژاردەکانیش بەشداری بکەن، بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە سوودی داراییان پێ بگات.