ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی قورس به‌بێ كریستیانۆ ده‌كات
ریال مه‌درید ئاماده‌كارییه‌كانی له تالینی پایته‌ختی ئیستۆنیا ده‌ستپێكرد به‌مه‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، مێرێنگی بۆ ئه‌م یارییه ئه‌گه‌رچی به پیكهاته‌یه‌كی ته‌واو گه‌شتی كردووه، به‌ڵام هێشتا یارییكردنی مارسێڵۆ و كاسمێرۆ دیارنییه،
بڕیاره ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ببێته‌وه و ملاملانیی به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئه‌ورپا بكات.
لۆپتیغیی راهینه‌ری ریال مه‌درید به‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، گومان له‌یاری كردنی مارسێلۆ و كاسیمیرۆ ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو یاریزان گه‌یشتی ئیستۆنیاینا كردووه و له مه‌شقه‌كانی یاریگه‌ی لی كۆك ئارینا به‌شدارییان كردووه، به‌ڵام راهێنه‌ر نوێیه‌كی مه‌درید پییوایه دوو یاریزانه به‌رازیلییه ئه‌گه‌ر ناویان له لیستی یایزانه‌كانیش بیت مه‌رج نییه له سه‌ره‌تایی یاریه‌كه به‌شداری بكه‌ن.
بۆ ئه‌م یارییه ریال مه‌درید ناڤاس، تیبۆ كۆرتوا رامۆس، ڤاران كارڤاخال و ئیسكۆ، مۆدریچ، به‌یل بێنزێما و ڤیسنیۆس جۆنیۆرۆ و ته‌واوی یاریزانه‌كانی له پیكهاته‌یكه ئاماده‌یه، ته‌نیا ئادرۆزۆرلا نه‌بێت به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی بكات.
پیاوانی قه‌لای سپی دوا یبردنه‌وه‌یان له جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له میلانی ئیتاڵیا، ئێستا ده‌یانه‌وێت جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاش به‌ده‌ستبهێنن، كه ریال مه‌درید له دوو وه‌رزی رابردوو ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو.
ریال مه‌درید به‌بردنه‌وه‌شی له‌م یارییه ده‌بێته خاوه‌ن چوار نازناوی له ماوه‌ی پینج وه‌رزی رابردوو.
ریال مه‌دریدد له دواین دوو یاریی رابردوو نه‌یتوانیووه له ئاتڵێتیكۆ بباته‌وه و به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له سووپه‌ری ئه‌وروپا رووبه‌رووده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید بردنه‌وه تۆمار بكات، ئه‌وا لۆپیتیغی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دووه‌م نازناوی له‌گه‌ل میرینگی به‌رز ده‌كاته‌وه.