زێدان هاوشانی 5 راهێنه‌ری تر بۆ شوێنگره‌وه‌ی مۆرینهۆ به‌ربژێرن
دوای دوورخرانه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد، له ئێستاوه چه‌ندین راهێنه‌ر بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ناویان دێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی بریتانیا، مانیۆ به شێوه‌یه‌كی كاتی پشت به مایكڵ كاریك ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بگریته ده‌ست.
دوای راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، ده‌رباره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆی له پۆستی راهێنه‌ریه‌تی یانه‌كه، هه‌ر زوو چه‌ندان هه‌واڵی شوێنگره‌وه‌ی سپێشه‌ڵ وه‌ن بڵاوكرایه‌وه.
میدیاكانی بریتانیا، بڵاویانكردووته‌وه، مایكل كاریك یاریزانی پێشووی مانیۆ، به شیوه‌یه‌كی كات ده‌بێته راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد، تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی سهركرداتیهتی یانه‌كه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه، میدیاكیانی ئه‌و وڵاته ئاماژه به ناوی چه‌ندین راهێنه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مۆرینیۆ بگرێته‌وه، له‌سه‌ر رووی هه‌مووانه زینهدنی زیدانی فرانسی و راهێنه‌ری پیشووی ریال مه‌درید، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زیزۆ ئێستا هیچ پۆستیكی نییه و ره‌نگه دوای ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێرینگی به‌رپرسانی مانیۆ حه‌ز بكه‌ن، زیزۆی خاوه‌ن 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپینۆزلیگ بكه‌نه راهینه‌ری رید دێڤلز.
هه‌ریه‌ك له ماریسیۆ پۆكیتینۆ راهێنه‌ری ئێستای تۆتینهام و گاریس ساوزگه‌یتی راهێنه‌ری ههلبژردهی ئینگلاندیش دوو ناوی دیكهنان كه به‌پێی هه‌واڵی میداكانی بریتانیا بۆ شوێنگره‌ویه مۆرینهۆ به‌ربژێرن، به‌ڵام پۆكتینۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆتینهام ماوه و پێشووتریش رهتیكردبووبۆوه ئه‌ركی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بگرێته ده‌ست، هه‌رچی گاریس سازوگهیتیشته هێشتا دیارنییه، به‌رپرسانی مانیۆ متمانه‌ی تیپه‌كه به‌و پیاوه ده‌به‌خشن یان نا.
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری پێشووی چێڵسی له‌نده‌نیش كه ئیستا هاوشیوه‌ی زیزۆ هیچ پۆستیكی نییه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ناوه دیارانه‌ی كه به‌ربژێرن بۆ ئه‌و پۆسته.
خۆزێ مۆرینۆی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یوناتید، خراپی ئه‌نجامه‌كانی له لایه‌ك و خراپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كه‌شی له لایه‌كی دیكه وایكرد، مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌و راهێنه‌ر سپێشه‌ڵ وه‌نه دووربخاته‌وه..