به‌په‌له.. پێرێز بڕیاری دا سۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بهێڵێته‌وه
ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی سانتیاگۆ سۆلاری وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه، له‌م پێناوه‌یشد فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای ئاگادار كردۆته‌وه.
ریال مه‌درید هه‌ڵوێستی كۆتایی ده‌رباره‌ی سانتیاگۆ سۆلاری ئارجێنتینی و راهێنه‌ری كاتی راگه‌یاند، مێره‌نگی بڕیاریداوه سۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی تاكو كۆتایی وه‌رز وه‌كو راهێنه‌ر بهێڵێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی بۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناردووه.
سۆلاری كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌كو راهێنه‌ر له شوێنی جولیان لۆپێتیخی ده‌ستنیشانكرا له ته‌واوی ئه‌و چوار یارییه ئه‌نجامیانداوه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره 15 گۆڵیان كردووه و ته‌نیا دوو گۆڵیان لێكراوه.
سانتیاگۆ سۆلاری ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشتر یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیش راهێنه‌ری تیپی كاسیای ریال مه‌درید بووه و ده‌بێته چواره‌مین راهێنه‌ری ئارجێنتینا كه ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت.