7 یاریزانی ریال مەدرید لە ھاوینی داھاتوو ھەرەشەی دورخستنەوەیان لەسەرە

"پێرێز به‌ كۆمه‌ڵه‌ پلانی ده‌ركردنی ئه‌ستێره‌كانی داڕشتووه‌"

ریال مەدریدی ئیسپانیا، تەنیا تیشکی نەخستۆتە سەرکڕینی یاریزان لە ھاوینی داھاتوو دا کە چاوی لە ئەستێرەکانی وەک ھاری کین و محەمەد سەلاح و ئیکاردی, سەرووی ھەموویان نێیمار ئەستێرەی برازیلە, بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە ریزەکانی, بەڵکو کەوتۆتە کارکردن بۆ فرۆشتنی چەند ئەستێرەیەیک یانەکە لە ھاوینی داھاتوو دا, لێرەدا ئەو ٧ یاریزانە دەخەینە ڕوو, کە لە پلانەکانی پێرێزی سەرۆکی یانەکەن بۆ فرۆشتن.

1ـ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی به‌ره‌و خراپترین ریكۆرد له‌ مێژووی پیشه‌گه‌ری خۆی هه‌نگاو ده‌نێت و یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ریال مه‌درید تووشی ئه‌م ده‌رده‌سه‌رییه‌ بێت و تەنیا 4 گۆڵ لە لالیگا دا ھەیە، لەوەتەی کێشەی خۆدزینەوە لە باجی ڕووبه‌ڕووکراوەتەوە زیاتر بیری لە جێھێشتنی یانەکە کردۆتەوە، بەڵام رۆشتنی ئەو بۆ کۆتای وەرز دانراوە تا بە شێوەیەکی ھێمن نرخێکی گونجاویان لە فرۆشتنی دەستکەوێت.

2- کەریم بێنزیمای فرەنسی، لەم وەرزە دا لە نێو ئەستێرەکانی یانە پاشایەکە زۆرترین رەخنەی ئاراستە کراوە, ماوەیەکی زۆر بەھۆی پێکانەوە لە یارییەکان دابڕا، لە لالیگادا تەنھا 2 گۆڵی ھەیە, لەئەگەری ھاتنی ھێرشبەرێکی تازە بۆ یانەکە ھەرەشەلێکراوێکی بەھێزە بۆ جێھێشتنی یانەکە, ئارسێناڵیش چاودێری زۆری ئەم ھێرشبەرە دەکات.

3- گاریس به‌یلی وێلزی، ئەو پێکانانەی تووشی ئەم یاریزانە دەبنەوە پاڵنەرێکی بەھێزە بۆ یانەکە تا بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە، بەڵام ئاست باشی لە یارییەکەی سێلتا فیگۆ و مۆندیالی یانەکان، وایکرد مێرێنگێ چاوەڕوان بکات و پەلە نەکات لە بڕیاری کۆتای بۆ فرۆشتنی، مۆرینھۆی راھێنەری مان یونایتد زۆر گرینگی بەتواناکانی ئەو کوڕە وێلزیە دەدات.

4- تۆنی کروسی ئەڵمانی, لە ساڵانی رابردوو لە پێکھاتەکەی زێدان یاریزانێکی گرینگ بوو, بەڵام لەم وەرزە دا بە شێوەیەکی زۆر ئاستی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە, زیزۆ, نایەوێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری بێت, چونکە لەوەتەی 2015، بە شێوەیەکی سەرەکی یاریی کردووە، یۆڤێنتۆس و مانچێستەر یونایتد، ئامادەن زۆرترین پارە بدەن بۆ دەستخستنی تواناکانی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە.

5- مارکۆ ئاسێنسیۆ، گەوھەرە ئیسپانیەکە، چاوەڕوانی ئایندەیەکی گەشی لێدەکرێت، فرۆشتنی لە لایەن کاڕگێری یانەکە ئەستەمە, بەڵام ترسی ئەوان  بیرکردنەوەی خودی یاریزانەکەیە بۆ رۆشتن بەھۆی کەمی بەشداریکردن لە لایەن زێدانی راھێنەرەوە, لە ئەگەری ھاتنی ھازارد و نێیمار شوێنی مارکۆ بە یەکجاری لەق دەبێت.

6- مارکۆس لۆرێنتی, زێدان رێگری زۆری کرد تاوەکو ئەو بۆندانەی لە لایەن ڤاڵێنسا و سیڤیلیا و ئالەڤێسەوە پێشکەشی ئەو یاریزانە کراوەن سەرکەوتوو نەبێت، ئەو پێیوابوو باشتریتن شوێنگرەوەی کاسێمێرۆیە، بەڵام بەھاتنەوەی کۆڤاسیچ و چاکبوونەوەی لە پێکان، شۆنی لۆرێنتی لە یاریگا دا بزر بوو, لۆرێنتی ئەگەر نەتوانێ باوەڕ بە زێدان بێنی ئەو ھەرەشەلێکراوێکی بەھێزە بۆ جێھێشتنی یانەکە لە ھاوینی داھاتوو دا.

8- دانی سیبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی, دوای پەیوەندی کردنی لە ریال بێتسەوە بە ریال مەدرید, کەچی لە پلانەکانی زێدان جێگەی نەبۆتەوە, سیبایۆس لە لالیگا دا تەنھا 186 خولەک یاریی کردووە, لە چامپیۆنزلیگیش 81 خولەک یاریی کردووە, لە جامی جیھانی یانەکانیش بەشداری نەکرد, ئێستاش بۆتە ئامانجی زۆرێک لە یانەکانی ئەورووپا و ئسپانیا.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم