رۆژنامه‌یه‌ك گفتوگۆیه‌كی سه‌یری نێوان گریزمان و كریستیانۆی ئاشكرا كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له یاری دێربی مه‌درید، گفتووگۆیه‌كی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئانتوان گریزمانی ئاشكرا كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له یاری دێربی مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید گفتووگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتتیكۆ مه‌درید كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به گریزمانی راگه‌یاندووه به‌هۆی نیگه‌رانی و دڵخۆش نه‌بوونی ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كریستیانۆ له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به ناراسته‌وخۆ باسی له جێهێشتنی ریال مه‌درید كردووه، هه‌ڵبه‌ت میدیاكانی ئیسپانیاش جه‌ختیان له تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كریستیانۆ و به‌شێك له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید كردۆته‌وه.