كاڤانی و نێیمار په‌رده‌یان له‌سه‌ر كێشه‌كه‌یان هه‌ڵدایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستیان به یانه‌ی بایرن میونشن هێنا، هه‌ریه‌ك له كاڤانی و نێیمار په‌رده‌یان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانیان هه‌ڵدایه‌وه و هه‌ردووكیان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كێشه و گرفتانه دووباره نابێته‌وه.
نێیمار دا سیلڤا، هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دوای یارییه‌كه شه‌وی رابردوو ره‌خنه‌ی له میدیاكان گرت كه هه‌وڵیانداوه كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كاڤانی گه‌وره‌تر بكه‌ن.
نێیمار هاوشانی كاڤانی شه‌وی رابردوو یانه‌ی بایرن میونشنیان تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ كرد، ئه‌و زیاتر ده‌ڵێت: زۆرنه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له لایه‌ن میدیاكان باس كراوه هه‌ر رووینه‌داوه و سه‌رجه‌میان چیرۆكی هه‌ڵبه‌ستراوه و گه‌وره كراوه.
نێیمار ده‌شڵێت: ئێمه له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌مان دایه‌وه كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كێشه‌یه‌كی ساده گه‌وره بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ڵێت: سرووشتی مرۆڤ به جۆرێكه كه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر، به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانمان له یانه‌ی پاریس سانجێرمان، وه‌ك یه‌ك خێزان بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌مان تێده‌كۆشین.
كاڤانی ده‌شڵێت: من و نێیمار به‌یه‌كه‌وه قسه‌كان كردووه و هیچ ناكۆكییه‌ك له نێوان ئێمه‌دا نییه و نه‌بووه، ته‌نیا ئامانجی ئێمه بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانه.