ئەو ئامارانەی مێسی بەرامبەر ئیبار تۆماریکردن
لیۆنێل مێسی لە یاریی بەرامبەر ئیبار لە گەڕی پێنجەمی لالیگا سوپەر هاتریکی کرد و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێننای پێنجەم سەرکەوتنی لەسەر یەک. لیۆ سەرەڕای یاریی نەکردنی لویس سوارێز (یەدەگ) و عوسمان دێمبڵی (پێکان)، کەچی سەرکردایەتی بلاوگرانای کرد بۆ پارێزگاریکردن لە پێشەنگایەتی لالیگا و خۆیشی پارێزگاری لە پێشەنگایەتی گۆڵکارانی خولەکە کرد.
- پێنجەم سوپەر هاتریکی لە ژیانی وەرزشی خۆی تۆمارکرد (4 لە لالیگا)
- گۆڵی ژمارە 302ی لە یاریگەی کامپ نوو کرد (300 گۆڵ بە درێسی بارسێلۆنا و 2 غۆڵ بە درێسی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا)
- لە کامپ نوو لە 288 یاری 302 گۆڵی کردووە، واتە لە هەر 76 خولەکێک گۆڵێکی کردووە
- بۆیەکەمجار لە 5 گەڕی سەرەتای لالیگا 9 گۆڵی کرد و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە
- تاکو ئێستا لە لالیگا لە کۆی 17 گۆڵی بارسێلۆنا %53ی گۆڵەکانی کردووە
- لەم وەرزە تاکو ئێستا لە 8 یاری 12 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە
- لە دوایین 12 شووتی لە یارییەکانی لالیگا 8 گۆڵی تۆمار کردووە
- لە 2017 لەگەڵ بارسێلۆنا لە 40 یاری 43 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی درووستکردووە.
- لە ماوەی 10 رۆژ هاتریکێک و سوپەر هاتریکێکی تۆمارکرد
- بەر لە یارییەکەی ئەمشەوی ریال مەدرید بەرامبەر ریال بیتیس لە لالیگا بەقەدەر سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید گۆڵی کردووە (9 گۆڵ)