ته‌واوی ورده‌كاریییه‌كانی مه‌راسیمی تیروپشكی مۆندیالی 2018 ئاشكرا بوو
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی پاش كه‌مێكی دیكه به دیاریكراوی له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر به فه‌رمی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا راده‌كێشێت و 1500 میدیاكاریش بۆ رووماڵی مه‌راسیمه‌كه بانگهێشت كراون.
كوردستان24ـیش له‌گه‌ڵ ساتی ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه له کاتژمێر 06:00 راستەوخۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر رووماڵی تیروپشکی مۆندیالی 2018 دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا به فه‌رمی بانگهێشتی 8 ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی كردووه، كه پێكهاتوون له (فابیۆ كاناڤارۆ، دیێگۆ فۆرلان، لۆران بلان، كارلێس پیۆڵ، جۆردۆن بانكس، میرۆسلاڤ كڵۆزه)، به‌ڵام دیێگۆ ماڕادۆناش به‌هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندروستی ناتوانێت له مه‌راسیمه‌كه ئاماده بێت.
فیفا 6 هه‌زار كورسی بۆ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه ته‌رخان كردووه، بانگهێشتی 210 هونه‌رمه‌ند و 465 خۆبه‌خش و 30 راهێنه‌ر و 1500 میدیاكار كردووه.
یه‌كه‌مجاره له وڵاتی رووسیا میوانداری یارییه‌كانی جامی جیهانی بكات، ئه‌مڕۆ له له كۆشكی كرێملین له مۆسكۆ به ئاماده‌بوونی ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكوڵاتی رووسیا تیروپشكی 21ـه‌مین وه‌شانی مۆندیال راده‌كێشرێت.
تیروپشكی مۆندیالی 2018 له لایه‌ن چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناوداری جیهانه‌وه بۆ 32 هه‌ڵبژارده‌كه به‌سه‌ر 2 ئاست دابه‌ش كراون راده‌كێشرێت كه پێكهاتوون له‌م هه‌ڵبژاردانه‌ی خواره‌وه.
ئاستی یەکەم :
رووسیا، ئەڵمانیا، بەرازیل، پورتوگال، ئارجێنتینا، بەلجیکا، پۆڵەندا و فرەنسا.
ئاستی دووەم:
ئیسپانیا، پیرۆ، سویسرا، ئینگلاند، کۆلۆمبیا، مێكسیكۆ، ئۆروگوای و کرواتیا.
ئاستی سێیەم:
دانیمارک، ئایسلەندا، کۆستاریکا، سوید، تونس، میسر، سەنیگال و ئیران.
ئاستی چوارەم:
سڕبیا، نەیجیریا، ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغریب، پەنەما، کۆریای باشور و سعوودیە.