سكاڵۆنی: رێگه نادهم مێسی ببێته كێشه بۆ یاریزانه لاوهكانمان
لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە کرد دەیانەوێت لە داهاتوو هەماهەنگیەکی زیاتر لە نێوان مێسی و یاریزانەکانی دیکەدا دروست ببێت، بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن زیاتر خزمەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بکەن.
سكاڵۆنی دهشڵێت: ئامانجەکەمان روون و ئاشکرایە، لەم ماوەیەدا کاری زۆرمان لەسەر ئەوە کردووە کە بتوانین هەماهەنگیەکەی زیاتر لە نێوان یاریزانەکان دروست بکەین، بە تایبەت لە نێوان لیۆنێل مێسی و یاریزانەکانی دیکە، چونکە هەندێ یاریزانی لاومان هەیە، ئەگەر لەبەر شەرم کردن نەبێت، ئەوا داوای درێسی مێسی دەکەن، بۆیه دهبێت بهجۆرێك ئیش بكهین نابێت رێگه بدهین مێسی ببێته سهرئێشه بۆ یاریزانه لاوهكانمان.
سكاڵۆنی گوتیشی: ئێمە کۆپا ئامێریکامان لە پێشە و هەموو ئامانجمان ئەوەیە پێکهاتەیەکی توکمە بۆ ئەو کاتە دروست بکەین، گومانمان نییە دەتوانین رکابەرییەکی باش لەسەر ناسناوەکە بکەین.