یانه‌ی مۆناكۆ له باره‌ی مباپێ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هاتنه سه‌رهێڵ، به‌مه‌ش یانه‌ی مۆناكۆ له دژی ئه‌م هه‌وڵانه داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی فیفا ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی مۆناكۆ به‌فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی كلیان مباپێ بڵاو كرده‌وه و تێیدا هه‌ڕه‌شه له‌و یانانه ده‌كات كه ژێربه‌ژێر رێككه‌وتن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مباپێ كردووه.
مۆناكۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌فه‌رمی سكاڵا له فیفا له‌سه‌ر ئه‌و یانانه تۆمار ده‌كه‌ن كه به‌نھێنی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مباپێ كردووه.
یانه‌ی مۆناكۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بگوێره‌ی بڕگه‌ی 211 له رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ئه‌و یانانه‌ی كه به‌بێ پرسی یانه‌كان گفتووگۆی گواستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه كردووه سزا ده‌درێن و به نایاسایی هه‌ژمار ده‌كرێن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا، سكاڵایه‌كه یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سانجێرمان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئارسێناڵ و ریال مه‌درید هێشتا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نییه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له وه‌رزی 2016 ـ 2017 توانی 26 گۆڵ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان تۆمار بكات.