به‌ فه‌رمی چاره‌نووسی سزایه‌كه‌ی رامۆس یه‌كلایی بووه‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له‌ باره‌ی رامۆس بڕیاری خۆی دا

کەمێک لەمەوبەر بە فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری خۆی لەبارەی ئەگەری سزادانی سێرخیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشکراکرد و ئەو کاپتنەی ریال مەدرید رووبەڕووی هیچ سزایەک نابێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر یوێفا لە بەیاننامەیەکی فه‌رمیدا رایگەیاند رامۆس رووبەڕووی هیچ سزایەک نابێتەوە، کە بەهۆی ئەوەی لە یاریی بەرامبەر یۆڤێنتۆس سزادرابوو، بەڵام لە دوا خولەکەکان هاتبووە ناو یاریگە، مەترسی هەبوو رامۆس بۆ چەند یارییەک لە چامپیۆنزلیگ سزا بدرێت، بەڵام یوێفا بڕیاری دا هیچ سزایەک بەسەر کاپتنەکەی ریال مەدرید نەسەپێنێت، لە کاتێکدا ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتی یارییەکەدا باسی هاتنە ناوەوەی رامۆسی بۆ ناو یاریگە کرد بوو.