لەسەر میزکردن 5 یاری سڕ دەکرێت

یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاوانباركردنی یاریزانه‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری سڕکردنی 5 یاری بۆ یاریزانێکی خولی پلەچواری وڵاتەکەی ده‌رکرد، کە تۆمەتبار کراوە بەوەی میزی لە نێو یاریگا کردووە، یانەکەیش ئەمە رەت دەکاتەوەو بڕیاری داوە تانە لە سڕکردنەکە بدات.

جیۆڤانی لیبرتی تەمەن 21 ساڵ کە یاریزانی ھێڵی ناوەراستی یانەی توریسە، تۆمەتبار کراوە بەوەی لە کاتی ئەنجامدانی یاری بەرانبەر یانەی سارنیزی، لەخولی پلەچواری ئیتاڵیا، میزی لە نێو یاریگا کردووە و رەفتاری ناوەرزشیی بەرانبەر ھاندەرانی تیپی سارنیز نواندووە.

ئەنتۆنیۆ کولانتینۆ سەرۆکی یانەی توریس بە توڕبوونەوە دەڵێت: "یاریزانەکەی ئێمە ھەرگیز کاری وای نەکردووە، لە نێو یاریگا ھەوڵی داوە درێسەکەی بخاتەوە نێو شۆرتەکەی، بەڵام ئەم کارە لێکدانەوەی ھەڵەی بۆ کراوە.

گوتیشی: "بەڵگەی دروست ئەوەیە قسەی یاریدەدەری لای چەپ وەربگیرێت، چونکە ئەو ئاگاداری ھەموو شتێک بووە.

مەسعوود حەسەن