به‌په‌له.. نێیمار له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، نێیماری به‌رازیلی داوای له جۆنیۆری باوكی كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ریال مه‌درید یان بارسێلۆنا بكه‌وێته گفتووگۆ.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نێیمار داوای له باوكی كردووه له هاوینی داهاتوو له یانه‌ی پاریس سانجێرمان رزگاری بكات و به‌ره‌و یانه‌كانی ریال مه‌درید یان بارسێلۆنای ببات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید دوو ساڵه خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار هه‌یه و به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هیچ گفتووگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس نه‌كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماركا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كۆبۆته‌وه و هیچ ئاره‌زووییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ناكه‌ن، به‌هۆی سیناریۆی رۆیشتنی نێیمار به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له هاوینی 2017 به‌ره‌و پاریس، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه مێسی حه‌ز ده‌كات نیمۆ بۆ بارسا بگه‌ڕێتته‌وه.