به ڤیدیۆ... خێراترین گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان تۆمار كرا
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان شێروانه و هه‌ندرێن له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، خێراترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆمار كرا.
هه‌ڵمه‌ت عادل به‌رگریكاری یانه‌ی شێروانه له چركه‌ی 9 گۆڵێكی له دووره‌وه له هه‌ندرێن تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش خێراترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه بوو، یارییه‌كه‌ش تا ئه‌م كاته به‌رده‌وامه و ته‌واو نه‌بووه.
ئه‌م گۆڵه‌ی هه‌ڵمه‌ت عادل دووه‌م خێراترین گۆڵ بوو له مێژووی خوله‌كه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له وه‌رزی 2014 ـ 2015، یوونس شكوور هێرشبه‌ری یانه‌ی زاخۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 8 چركه له ده‌ستپێكی یارییه‌كه تۆڕی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش تا ئێستا خێراترین گۆڵه له مێژووی خوله‌كه.
سێیه‌مین خێراترین گۆڵیش له مێژووی خوله‌كه به نێوی عه‌بدوڵڵا كه‌یفی نووسراوه، كاتێكی له وه‌رزی 2016 ـ 2017، دوای تێپه‌ڕبوونی 10 چركه له یاری نێوان كه‌ركووك و هه‌ندرێن، عه‌بدوڵڵا كه‌یفی هێرشبه‌ری كه‌ركووك گۆڵی له هه‌ندرێن كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، له كۆی 3 خێراترین گۆڵ له مێژووی خولی نایابی كوردستان 2 خێراترین گۆڵ له یانه‌ی هه‌ندرێن تۆمار كراوه.