عه‌لی دایی: زه‌حمه‌ته‌ كریستیانۆ ریكۆرده‌كه‌ی منی پێ بكشێت

عه‌لی دایی باشترین یاریزانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات

عه‌لی دایی ئه‌ستێره‌ی مێژوویی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ دیمانه‌یه‌كدا ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات و پێیوایه‌ باشترین گۆڵكاری سه‌رده‌می خۆیه‌تی، ده‌شڵێت: زحمه‌ته‌ بتوانێت ریكۆرده‌كه‌ی ئه‌و بشكێنێت.

عه‌لی دایی له‌ 149 یاری 109 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كردووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ گۆڵكاره‌ مێژووییه‌كان جیهان كه‌ زۆرترین گۆڵی له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، له‌ كاتێكدا كریستیانۆ له‌ 150 یاری 81 گۆڵی كردووه‌.

عه‌لی ته‌مه‌ن 49 ساڵ، له‌ دیمانه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زه‌حمه‌ته‌ كریستیانۆی 33 ساڵ ریكۆرده‌كه‌ی ئه‌و بشكێنێت، پێیوایه‌ 28 گۆڵی بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه‌ی ماوه‌.

عه‌لی دایی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر كریستیانۆ ریكۆرده‌كه‌ی شكاندم، خۆشحاڵ ده‌بم و پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌م، چونكه‌ شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی تۆپی پێیه‌.

عه‌لی دایی گوتیشی: لای من كریستیانۆ باشترین یاریزانی مێژوو نییه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ یاریزانی ژماره‌ 2 بێت له‌ مێژوودا، هه‌ڵبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كریس باشترینه‌ و كاری گه‌وره‌ی له‌ سه‌رده‌می خۆی كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڵكردنه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ و له‌ یارییه‌ گه‌وره‌كان رۆڵی پاڵه‌وانی بینیوه‌.

عه‌لی دایی پێشتر یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كردووه‌ و له‌ 32 یاری 6 گۆڵی كردووه‌ و 88 یاری بۆ یانه‌ی هێرتا به‌رلینیش كردووه‌.