ئێنریكی بۆچوونی خۆی له باره‌ی بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگا راگه‌یاند
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه دوایین یاری خۆی وه‌ك راهێنه‌ری بارسێلۆنا له دژی یانه‌ی ئیبار ئه‌نجام ده‌دات، دوایین یاری ئه‌م راهێنه‌ره‌ش ده‌بێت له یاریگه‌ی كامپ نوو، به‌وپێیه‌ی بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له بارسێلۆنا بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئایاری 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وه‌رزی داهاتوو دێته‌وه یاریگه‌ی كامپ نوو، به‌ڵام وه‌ك راهێنه‌ر نا، به‌ڵكوو وه‌ك هانده‌رێك دێته یاریگه و هانی بارسێلۆنا ده‌دات.
له به‌رسێڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به مالاگا هه‌یه له ریال مه‌درید بباته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئێنریكی ده‌ڵێت: نازانم، من ته‌نیا متمانه‌م به بارسێلۆنا هه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت.
هیچ هیوایه‌ك و گریمانه‌یه‌ك بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگاتان ماوه؟ له‌باره‌ی ئه‌م پرسه ئێنریكی ده‌ڵێت: ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی بیركارییه، پێشتر من له‌و وانه‌یه زۆر خراپ بووم، بۆیه نازانم ئه‌مڕۆ چی رووده‌دات؟.
ئێنریكی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كدا ده‌شڵێت: ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه جیرارد پیكێ و خاڤێر ماسكیرانۆ ته‌ندروستیان باشه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له ریزی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان ده‌بن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، ئێنریكی گوتی: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه بوومه‌ته به‌شێك له بردنه‌وه‌ی ناسناوه مێژووییه‌كانی بارسێلۆنا، شانازی به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش ده‌كه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌یه‌كه‌وه كارمان بۆ پێشخستنی یانه‌كه كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 21:00 به‌رامبه‌ر ئیبار ئه‌نجام ده‌دات، بارسا ته‌نیا به بردنه‌وه‌ی له ئیبار و شكستی ریال مه‌درید ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.