به فه‌رمی ئینیێستا بڕیاری له چاره‌نووسی خۆی دا
ئه‌ندرێس ئینیێستا له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا به فه‌رمی وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی كادینا سێری ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له دوای مۆندیال واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنم، گوتیشی: ئاواته‌خوازم كه دوایین یاریم له‌گه‌ڵ ئیسپانیا له فایناڵی مۆندیالی 2018 بێت.
ئینیێستای 33 ساڵ، له باره‌ی چاره‌نووسی خۆشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی: جارێ بڕیاری رۆیشتنم نه‌داوه، هه‌ركاتێكیش رۆیشتم دیاره ئاستی من شایسته‌ی بارسێلۆنا نه‌بووه و داكشاوه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كریستیانۆ خۆی به باشترین یاریزانی جیهان وه‌سف كردووه، ئینیێستا ده‌ڵێت: من ستایشی كریستیانۆ ده‌كه‌م كه ئاوا متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی و رێز له بیركردنه‌وه‌كه‌ی ده‌گرم و پێویسته هه‌مووان به‌م شێوه‌یه بیربكه‌نه‌وه.
ئه‌ندرێس ئینیێستا له‌وه‌ته‌ی 2006ـه‌وه یاری بۆ تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات و تا ئێستا 127 یاری كردووه و 13 گۆڵی تۆمار كردووه و جامی جیهانی 2010 و دوو ناسناوی یۆرۆی له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.