نازم شاكر یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر دوای 3 شكست یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌ستی نازم شاكر به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2018 یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای كرد و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر كۆتایی هات.
له خوله‌كی 15ـی گێمی یه‌كه‌م میران خه‌سرۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ولێرییه‌كان تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 82ـی گێمی دووه‌م تیاگۆ ئاماراڵی به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ولێر زیاد كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له خولی نایابی عێراق گه‌یانده 16 خاڵ و بۆ پله‌ی نۆیه‌كی ریزبه‌ندییه‌كه هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مانه‌ی به‌غدا به 10 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می خوله‌كه دابه‌زی.