ئینیێستا به پێچه‌وانه‌ی مێسی بۆچوونی جیاوای له باره‌ی نێیمار هه‌یه
له باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی نێیمار به یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌ندرێس ئینیێستا بۆچوونێكی جیاواز له مێسی ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: واهه‌ست ده‌كه‌م پۆشێنی درێسی ریال مه‌درید یه‌كێك بێت له ئامانجه‌كانی نێیمار، بۆیه پێویست ناكات بارسێلۆنا به‌م رووداوه شێت بێت.
نێیمار له هاوینی رابردوو به 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، ئێستاش ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه كه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
مێسی 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه زۆر نیگه‌ران ده‌بێت ئه‌گه‌ر نێیمار به درێسی ریال مه‌درید ببینێت، گوتیشی: رووداوێكی ترسناك و نامۆ ده‌بێت ئه‌گه‌ر نێیمار ئه‌و بڕیاره بدات.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندرێس ئینیێستا جیاواز له مێسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار مافی خۆیه‌تی كه هه‌وڵ بۆ ئه‌و حه‌ز و ویسته‌كانی خۆی بدات، ده‌شڵێت: پێویست ناكات بارسێلۆنا و هیچ یاریزانێكیش پێی نیگه‌ران بێت.