"له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ، ریال مه‌درید چیتر ناتوانێت ركابه‌ری بارسێلۆنا بكات"
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا وتارێكی یه‌كێك له دیارترین رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئیسپانیای به نێوی (خوان پاتێل) بڵاو كردۆته‌وه، كه تێیدا نووسه‌ر ده‌ڵێت: له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئیسپانیا، ریال مه‌درید چیتر ناتوانێت ركابه‌ری بارسێلۆنا بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به 112 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده یوڤێنتۆس.
نووسه‌ر له وتاری ئه‌م هه‌فته‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید ناتوانێت له ماوه‌ی وه‌رزێك له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 50 گۆڵ بۆ ریال مه‌درید تۆمار بكات، ته‌واو هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید ناتوانێت خه‌ڵاتی تۆپی زێرین به‌ده‌ست بێنێت.
خوان پاتێل، رۆژنامه‌نووسه ئیسپانیاییه‌كه، ئه‌وه‌شی نووسیوه: فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به نیازی گواستنه‌وه‌ی (كۆرتوا و هازارد)ـه، به‌ڵام ئه‌م دوو یاریزانه ناتوانن ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید دروستبووه، ته‌نانه‌ت هیچ یاریزانێك ناتوانێت به ئه‌ندازه‌ی كریستیانۆ جۆش و خرۆش به ریال مه‌درید و كلاسیكۆی ئیسپانیا ببه‌خشێت.
نووسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو كه پێرێز ناتوانێت به هیچ جۆرێك قه‌ره‌بووی رۆیشتنی كریستیانۆ بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لیڤاندۆڤسكی، هاری كه‌ین یان ماورۆ ئیكاردیش بگوازێته‌وه ناتوێت شوێنی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی مادێرا پڕ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو كه بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه ده‌توانێت به هه‌بوونی مێسی و سوارێز كێشه بۆ ریال مه‌درید دروست بكه‌ن و باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر ریال مه‌درید بسه‌پێنن.