كات و شوێنی یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا
به فه‌رمی بڕیاری درا یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له مانگی داهاتوو له وڵاتی مه‌غریب له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له 15ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی (ئیبن به‌توته) له شاری (ته‌نجه)ـی وڵاتی مه‌غریب به‌ڕێوه بچێت.
هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا به یاریكردن له وڵاتی مه‌غریب دڵخۆشن، چونكه له مێژووی خۆیدا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 4 یاری له‌سه‌ر زه‌وی مه‌غریب كردووه و هه‌ر 4 یارییه‌كه‌شی بردۆته‌وه.
بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1969 له جامی پادشا محه‌مه‌دی پێنجه‌م له مه‌غریب رووبه‌ڕووی بایرن میونشن بووه‌وه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
بارسێلۆنا بۆ دووه‌مجار له مێژوویدا له مه‌غریب له هه‌مان ساڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی یاری كرد، یارییه‌كه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی بارسا ته‌واو بوو.
بارسێلۆنا له سێیه‌م یاری له مه‌غریب له ساڵی 1974 له دژی یانه‌ی ویدادی مه‌غریبی یاری كرد، بارسا یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی خاوێن برده‌وه.
دواجار كه بارسێلۆنا سه‌ردانی مه‌غریبی كرد بێت، له ساڵی 2012 بوو، كه تێیدا بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 8 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو ناسناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه، به‌مه‌ش له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر سێڤییا یاری ده‌كات كه پله‌ی دووه‌می جامی شای به‌ده‌ستهێنا بوو، یارییه‌كه‌ش له 15ـی مانگی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌كرێت.