"بارسێلۆنا به 150 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی گه‌یشته رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند گه‌یشته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 ئابی 2017، تۆڕی هه‌واڵی BeinSportـی قه‌ته‌ری وه‌ك یه‌كه‌مین میدیا له ئه‌ورووپا چوونی دێمبلی له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه بۆ بارسێلۆنا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا به بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ، دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی له یانه‌ی دۆرتمۆند كڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه عوسمان دێمبلی به فه‌رمی له لایه‌ن دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا دوور خراوه‌ته‌وه، له شوێنی ئه‌و بانگهێشتی كیلیان مباپێی ته‌مه‌ن 18 ساڵان كراوه.
دێمبلی له یانه‌ی رینسی فره‌نسا پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2016 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دۆرتمۆند كرد و له یه‌كه‌مین وه‌رزی له بۆندولیگا دره‌وشایه‌وه، له ناوه‌راستی ئه‌م هاوینه‌ش خواستی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاندووه، ماوه‌ی 2 هه‌فته‌شه له مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی یاخی ببوو.