دێمبلی به 4 وشه پێناسه و وه‌سفی مێسی ده‌كات
عوسمان دێمبلی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا وه‌سفی خۆی و مێسی ده‌كات، ده‌شڵێت: من كه‌سێكی بێ شه‌رم و گاڵته‌جارم.
عوسمان دێمبلی له به‌رسیڤێكدا ده‌ڵێت: لیۆنێل مێسی كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆیه، یاریزانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و كه‌سایه‌تییه‌كی ئێجگار سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌مووان پێده‌كه‌نێت.
دێمبلی له باره‌ی خۆشی ده‌ڵێت: من كه‌سێكی بێده‌نگم، به‌ڵام شه‌رمن نیم و حه‌زیشم له پێكه‌نین و گاڵته‌جارییه.
له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا دێمبلی ده‌ڵێت: ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌رفه‌تێكی باش بوو كه نه‌مویست له‌ده‌ستی بده‌م، بۆیه پیداگیریم لێ كرد، هه‌رچه‌نده ساموێل ئۆمتیتی یاریزانی بارسێلۆنا هۆشداری دایه من كه هاتنه‌كه‌م بۆ بارسێلۆنا بۆ ساڵێكی دیكه دوابخه‌م، چونكه پێیوا بوو جارێ گه‌نجم و دۆخه‌كه له‌و ته‌مه‌نه بۆ من له بارسێلۆنا قورس ده‌بێت.
دێمبلی ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری بارسا له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند كۆبوومه‌وه له یه‌كه‌مین وشه به‌رپرسانی دۆرتمۆند به "نه‌خێر" وه‌ڵامیان دامه‌وه، به‌ڵام دواتر رووداوه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوو ئێستا من له بارسێلۆنام..