لیڤهرپوول لهژێر فشاری هاندهرانی دهرگای رۆیشتنی لهبهردهم لۆریس كردهوه
بەرپرسانی یانەی بێشیکتاشی تورکیا دووبارە دەستیان بە هەوڵەکانیان کردۆتەوە بۆ گواستنەوەی لۆریس کاریۆسی گۆڵپاریزی لیڤەرپول.
رۆژنامەی زە سەنی بریتانی بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی تورکی ماوەیەک پێش ئێستا داوایەکیان پێشکەش بە رێدز کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە لۆریس کاریۆسی گۆڵپارێزی یانەکەیان، بەڵام تا ئیستا هیچ وەلامێکیان دەست نەکەوتووە و بۆیە دووبارە دەستیان بە هەوڵەکانیان کردۆتەوە بۆ رازیکردنی ئەو یانەیە بە مەبەستی دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزی یانەکەیان.
یانە تورکیەکە ماوەیەکیش پێشتا ئێستا هەوڵی بۆ گواستنەوەی عەلی رەزا بیرانوەندی گۆڵپارێزی ژوردی رۆژهەلاتی کوردستاندا، بەڵام بەرپرسانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران کە عەلی رەزا یارییان بۆ دەکات، رەتیان کردەوە کە دەستبەرداری ببن.