"پێشبینی ده‌كرێت باڵۆن دۆر له نێوان مێسی و كریستیانۆ یه‌كلایی ببێته‌وه"
هه‌ریه‌ك له رۆبێرت پێرس یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و سیما‌و سابرۆسای یاریزانی پێشووی پۆرتوگال، سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له شاری ریمسی فرانسا به‌شداریان له كۆنگره‌یه‌كی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ كرد و دواتر سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی..
رۆبێرت پێرس ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ به‌م شێوه‌یه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی: به دڵنیایه‌وه من ده‌نگ به یاریزانێكی فره‌نسا ده‌ده‌م، له‌وانه گریزمان، مباپێ، كانتی یان ڤاران، پێموایه ئه‌وانه شایسته‌ن، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ئه‌م یاریزانانه زۆر سه‌خته، چونكه به‌رامبه‌ره‌كانیان مه‌ترسیدارن، به‌تایبه‌تی كریستیانۆ و مێسی و لوكا مۆدریچ و هازارد كه ركابه‌ری سه‌ره‌كین، به‌لای منه‌وه هازارد باشترین یاریزانه و زۆرم خۆشده‌وێت، ئه‌گه‌ر لێم بپریست كێ شایسته‌یه ده‌ڵیم بێ دوو دڵی هازارد.
سیما و سابرۆسا یاریزانی پێشووی پۆرتوگاڵیش له باره‌ی باڵۆن دۆر به‌م شێوه‌یه بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو: به بۆچوونی من باشترین یاریزانی جیهان، كریسیتانۆ رۆنالدۆ یان مێسیه، پیموایه تۆپی نه‌گۆڕاوه كه‌واته كێ هه‌یه له‌م رۆناڵدۆ و میسی باشتربێت، لوكا مۆردیچ له دوای رۆناڵدۆ و مێسی دێت، راسته لوكا كارێكی باشی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام رۆنالدۆ هه‌میشه باشترینی بۆ پۆرتوگال و یانه‌كه‌ی كردووه.