ریڤاڵدۆ ئامۆژگاری نێیمار ده‌كات بچێته ریال مه‌درید
ریڤاڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، پێشنیار بۆ نێیمار ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت: نێیمار ناتوانێت له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به خه‌ونه گه‌وره‌كانی بگات، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی و گه‌وره بباته‌وه ده‌بێت له 4 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا (ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئینگلاند) یاری بكات.
ریڤاڵدۆ گوتیشی: به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی من نێیمار خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ یاریكردن له یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه و به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له داهاتوو درێسی شاهانه‌كان ده‌پۆشێت.
ریڤاڵدۆی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، له نێوان ساڵانی 1997 تا 2002 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه و پێشتر له 231 یاری 130 گۆڵی بۆ بارسا كردووه‌و خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و چامپیۆنزلیگیشی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێناوه.