ماسكیرانۆ به‌یه‌كجاری ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، خاڤێر ماسکیرانۆی به‌رگریكاری ئارجێنتینا هەفتەی داهاتوو بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشکرایکردووە کە بەرگریکاری ئارجێنتینایی لە یاری هاتنەوەی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە جامی شای ئیسپانیا دوای یاری ئەو دەبێت و دوای ئەو یارییە ئەو یانەیە بەرەو یانەی هیپێ چین جیدێڵێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردەوە کە بەرگریکاری بلاوگرانا 25ـی ئەم مانگ له دوای یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل ماڵئاوایی له هانده‌رانی یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كات و راسته‌وخۆ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی هیپی فۆرچنی چینی بەرەو وڵاتی چین كۆچ ده‌كات كه هەردوولا لەسەر گواستنەوەی ماسکی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گەیشتونەتە رێکەوتن.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، ماسكیرانۆ له ده‌ستیپێكی گواستنه‌وه‌ی زستانه له بارسێلۆنا ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كردووه تا ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكار له پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه.
خاڤێر ماسكیرانۆ له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2010 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به‌بڕی 23 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شداریی 333 یاری له‌گه‌ڵ بارسا كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه و 8 ئاسیستی هه‌بووه.