ئه‌مڕۆ لۆپیتیخی به راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید ده‌ناسێندرێت
شه‌وی رابردوو جۆلیان لۆپیتیغی راهێنه‌ری دوورخراوه‌ی ئیسپانیا له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیاوه به‌ره‌و مه‌درید گه‌ڕایه‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ناسێندرێت.
ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی باشووری كوردستان جۆلیان لۆپیتیغی وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان ده‌ناسێنێت و پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێت.
جۆلیان لۆپیتیخی ته‌مه‌ن 51 ساڵ پێشتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز وه‌ك گۆڵپارێز یاری بۆ لاوانی ریال مه‌درید كردووه و پاشان بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزیش گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بووه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا بێت، گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژۆ ده‌كات.