لۆپیتیخی: له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ چی گوت؟
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال مه‌درید و رۆما له چامپیۆنزلیگ، لۆپیتخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك راهێنه‌ر به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ ده‌كات، ده‌شڵێت: زۆر به‌په‌رۆشم كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م سبه‌ی دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه ریال مه‌درید هه‌ر به‌هێز و پاڵه‌وانه.
جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه شێواز و پلانه‌كانی رۆما زۆر قورسن، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر بردنه‌وه پێداگیری ده‌كه‌ین.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: پێشبینی یارییه‌كی سه‌خت له نێوان ریال مه‌درید و رۆما ده‌كه‌م، چونكه یانه ئیتاڵیاییه‌كه زۆر به‌هێزه و پێویسته یاریزانه‌كانم ئاگادار بن.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا لۆپیتیخی گوتی: مۆدریچ هیلاكه و پێویسته پشوو وه‌ربگریت، هه‌ڵبه‌ت سبه‌ی بڕیار له ده‌ستنیشانكردنی گۆڵپارێزێك بۆ یارییه‌كه ده‌كه‌م و دڵخۆشم كه خاوه‌نی 3 باشترین گۆڵپارێزین.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: زۆر گه‌شبینم به ئاستی رافایل ڤاران، چونكه ئه‌زموونێكی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال وه‌رگرتووه.
لۆپیتیخی گوتیشی: ڤینسیۆس جۆنیۆر یاریزانێكی گه‌نج و به توانایه، دڵنیام له داهاتوو ده‌توانێت یاریمه‌تی ئێمه بده‌م، له باره‌ی ماریانۆ دیازیش من كاتی خۆی به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كردووه و پێم گوتووه كه گرینگی پێ ده‌ده‌ین و ده‌توانێت به‌شداریی یارییه‌كان بكات.
بڕیاره سبه‌ی له یه‌كه‌مین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی رۆما بكات.