ئەو 5 ئەستێرەیەی له‌ داهاتوو تۆپی زێرین له‌ چنگی كریستیانۆ و مێسی ده‌رده‌هێنن

به‌ وێنه‌... ئه‌م 5 ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ربژێرن

لەوەتەی ساڵی 2008ـه‌وه‌، تۆپی زێرین لە لایەن کریستیانۆ و مێسی دەستی بەسەر داگیراوە و هه‌ریه‌كه‌یان پێنج جار تۆپەکەی بردۆتەوە، بەڵام لەگەڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی مێسی بە ٣٠ ساڵ و رۆناڵدۆش بۆ ٣٢ ساڵ، مانای وایە ئەم دوو جەمسەرە بەر و توانەوە دەچن.

به‌ گوێره‌ی شرۆڤه‌كاران و میدیاكانی جیهان ئه‌م 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی خواره‌وه‌ له‌ ساڵانی داهاتوو تۆپی زێرین له‌ چنگی كریستیانۆ و مێسی ده‌ربهێنن و له‌سه‌ر سه‌كۆی باشترینه‌كانی جیهان دووریان بخه‌نه‌وه‌.

نێیمار دا سیلڤا له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید
نێیمار دا سیلڤا له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید

1ـ نێیمار دا سیلڤا: ئه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌ نزیکترین یاریزانە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، ئەمساڵیش نێیمار بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ لە خانەی سێیەم دابوو، پەیوەندی کردنیشی بە پاریس سانجێرمانەوە لە پێناوی بە دەستھێنان و وەرگرتنی ئەم ناسناوە بووە، ئەو ئاستەی ئێستا پێشکەشی دەکات، مافی ئەوەی پێدەدات ئەم خەڵاتە بباتەوە، له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدیش هه‌لی بردنه‌وه‌ی تۆپی زێرینی بۆ ئاسانتر ده‌بێت.

ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید

2ـ ئانتوان گریزمان: ساڵی رابردوو گریزمان لە دوای دوو ئەستێرەکە دەنگی سێیەمی ھێنابوو بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر، گریزمان توانای یاریی کردنی لە زۆر شوێن ھەیە لە نێو یاریگادا، وەک ھێرشبەری باڵەکان یان ھێرشبەری سەرەڕم، یان لە دواوەی ھێرشبەرەکانیش دەتوانی یاری بکات، لە یۆرۆی 2016 خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت، لە داھاتووشدا یەکێک دەبێت لە رکابەرە بەھێزەکانی براوەی خەڵاتی تۆپی زێرین.

ئێدین هازارد هێرشبه‌ری به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی
ئێدین هازارد هێرشبه‌ری به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی

ئیدین ھازارد: زۆرێک لەو باوەڕەدابوون دوای پێشکەکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزەی ھازار لە پرێمەرلیگ، دەبووا ناوی لە لیستی کۆتایی باشترینەکانی ئەو خەڵاتە بووایە، لە ئێستاشدا بە شوێنگرەوەی کریستیانۆ ناوزەد دەکرێ تا لە ریال مەدرید یاریی بکات، کەواتە دەبێتە شوێنگرەوەشی لە بردنەوەی ناسناوەکە.

كلیان مباپێ هێرشبه‌ری فره‌نسی پاریس سانجێرمان
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری فره‌نسی پاریس سانجێرمان

4ـ کیلیان مباپێ: ھێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان، یەکێکە لە باشترین یاریزانە باشەکان لە سەر ئاستی لاوان لە ئەوروپا، کاتێک وەرزی رابردوو لەگەل مۆناکۆ وەک مووشەک دەرکەوت زیاتر ناسێنرا، پشکی شێری ھەبوو بۆ بردنەوەی ناسناوی لیگ وەن، له‌ چامپیۆنزلیگیش یانه‌ گه‌وره‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رسام كرد، رەگەزەکانی بوونە باشترین یاریزانی جیھانی لێبەدی دەکرێت.

دی برۆین ناوه‌راستكاری به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی
دی برۆین ناوه‌راستكاری به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی

5ـ کیڤن دی بڕۆین: زۆربەی کات تۆپە زێرینه‌كه‌ بۆ یاریزانی گۆڵکەر یان گۆڵدروستکەرەکان دەبێت، ئێستاش لە گۆرەپانی ئەورووپا ھیچ گۆڵ دروستکەرێک نییە شانلەشانی دی برۆین بدات، لەم دوایانە بە پاسە یەکلاکەرەوەکانی مان سیتی لە بارودۆخە نەخوازراوەکان رزگار کردووە، بەو ئاستەی لەم ساڵانەی دوای پێشکەشی کردووە، بەربژێری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێرین لە داھاتوودا، گواردیۆلا له‌ دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: دی برۆین و مێسی دوو باشترین یاریزانانی جیهانن كه‌ له‌ ژیانمدا بینیومن.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم