ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دیسان كریستیانۆ نا‌ئومێد بكات
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت مێژووی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بسڕێته‌وه، ئه‌وه‌شی نوسیوه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و گۆڵه‌ی گاریس به‌یل به‌شێوازێكی مه‌قه‌سی له فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول كردی خه‌ڵاتی پۆشكاش وه‌ربگرێت.
له ئێستا فیفا 10 گۆڵی بۆ خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ به‌ربژێر كردووه له نێویاندا گۆڵی سه‌ڵاح، مێسی، كریستیانۆ، به‌یلی تێدایه.
ریال مه‌درید له تویته‌ری فه‌رمی خۆی گۆڵه‌كه‌ی گاریس به‌یلی داناوه و پیرۆزبایی له ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌وه بۆ خه‌ڵاتی پوشكاش به‌ربژێر كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆش هه‌ر له چامپیۆنزلیگ به درێسی ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو گۆڵێكی هه‌مان شێوه‌ی له تۆرینۆ له دژی یوڤێنتۆس تۆمار كرد و كه ئه‌ویش بۆ خه‌ڵاتی پوشكاش به‌ربژێر كراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای 9 ساڵ له پۆشینی درێسی ریال مه‌درید له هاوینی ئه‌مساڵ به 88 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یوڤێنتۆس، له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه و یانه‌ی شایانه ساردی تێكه‌وتووه، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ی مۆدریچ به باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا هێشتا كریستیانۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ نه‌ناردووه.