فیفا نوێترین ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا دوای مۆندیالی 2018ـي رووسیا ئه‌مڕۆ نوێنترین پۆلێنی هه‌ڵبژارده‌كانی بڵاوكرده‌وه و كه‌ڵه‌شێره‌كان دوای بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی و دوای 16 ساڵ گه‌ڕانه‌وه پێشه‌نگایه‌تی جیهان.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكاش پله‌ی دووه‌می به به‌رازیل چۆل كرد، سامبا بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی، كرواتیا و ئۆرۆگوای و ئینگڵاندیش له‌دوای یه‌كتر له خانه‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌م ده‌بینرێن و پۆرتوگالیش بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م دابه‌زی.
له پله‌كانی هه‌شته‌م تا پازده‌یه‌م، سویسرا، ئیسپانیا، دانیمارك، ئارجێنتینا، چیللی، سوید و كۆلۆمبیا و ئه‌ڵمانیا دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ پله‌ی 32ـه‌می ریزبه‌ندی جیهانی هه‌ڵكشاوه، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبیش له پله‌ی 46ـه‌م دێت وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی.