سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك داوا ده‌كات بۆ یاری داهاتوویان چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی شه‌ڕ و ئاژاوه روویدا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له سۆشیاڵ میدیا به‌دوای خۆیدا هێنا، سه‌رۆكی یانه‌ی برایه‌تیش به ته‌نزه‌وه داوا له یانه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌مجاره‌یان بۆ یاری داهاتوو چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
راگه‌یاندكارێكی یانه‌ی برایه‌تیش له ئه‌كاونتی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م رووداوه له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه، له به‌رامبه‌ردا وه‌یسی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی یانه‌ی برایه‌تی كه له ئێستادا زۆر به كه‌می له یانه‌كه ده‌بینرێت و ده‌گوترێت ئاماده نییه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌م ستافه‌ی ئێستای یانه‌كه كاربكات، له كۆمێنتێك بۆ راگه‌یاندكاره‌كه‌ی برایه‌تی نووسیویه‌تی: پێمباشه له‌مه‌ودوا كه چوون بۆ یاری یان دۆشكه یان ئارپێچی له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌هۆیه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سزای برایه‌تی دا و بڕیاریدا یاری داهاتووی برایه‌تی به‌رامبه‌ر گازی باكوور بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بگوازرێته‌وه و له شه‌قڵاوه به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجام بدرێت.