ریال مه‌رید سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه باجی ئیسپانیا بڕیاریداوه بڕی حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆ له ریال مه‌درید وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید به‌هۆی پێدانی پاره به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان له‌لایه‌ن باجی ئیسپانیاوه ناچار ده‌كرێت حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆ وه‌كو سزا بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م جۆره رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان به سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێت لایه‌نی تاوانبار سزای له‌سه‌ر بدرێت.
جاری یه‌كه‌م نییه ریال مه‌درید ئه‌م سزایه‌ی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت و له ساڵی 2016 به بڕی 10ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆ به‌هۆی مووچه‌ی یاریزانه‌كانی له‌لایه‌ن باجی ئیسپانیا به پێبژاردن سزا درا.