شێوازی مه‌رگی كاپتنی فیۆرێنتینا میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند
داڤید ئاستۆری بەرگریكاری ئیتاڵی و یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا، بەیانی خەبەری نەبووەتەوە دواتر زانراوە كە ئاستۆری مردووە.
تاوەكوو ئێستاش ھۆكاری مردنەكەی نەزانراوەو دادگای پزیشكی ئیتاڵیا خەریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن لەھۆكاری مردنەكەی.
ئاستۆری 31ساڵان یاری بۆ یانەكانی میلان، كالیاری، رۆما و فیۆرێنتینا كردووە،
بریاربوو ئەمشەو لەگەری 27ـی سێریا ئەی فیۆرێنتینا رووبەرووی ئۆدێنزی ببێتەوە، بەڵام به‌هۆی مردنی ئه‌و یاریزانه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی دواخرا.
ئاستۆری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیاڵیایه و 289 یاریشی له سێریا ئه‌ی كردووه، 7 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌بووه و 3 كارتی سووری له كاروانی وه‌رزشی خۆی وه‌رگرتووه.