ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید خه‌ریكه ده‌بێته راستی
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه، ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید تا دێت له راستی نزیك ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه‌وتۆته بارودۆخێكی سه‌خت و ته‌نیا به فرۆشتنی نێیمار له‌و كێشه‌یه رزگاری ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت سوود له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای پاریس سانجێرمان وه‌ربگرێت و به گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ ریال مه‌درید شۆكێكی گه‌وره له جیهان دروست بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، كه پێرێز ده‌یه‌وێت سوود له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی نێوان كریستیانۆ و نێیمار وه‌ربگرێت كه به‌هۆیه‌وه ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه به پۆشینی درێسی قه‌ڵای سپی مێره‌نگی رازی بكات.
له ئێستادا ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا و كه‌ناڵه‌كانی (بی ئێن سپۆرت) له لایه‌ن دادگای سویسرا تۆمه‌تبار كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مافی یارییه‌كانی جامی جیهانی وه‌رگرتووه.
پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاریس سانجێرمان هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌ستدانی نێیمار دا سیلڤای له‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته بۆ هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی ناسڕ خلێفی.