گۆڕانكاری له ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال ده‌كرێت؟
بڕیاره سبه‌ی له شاری زیورخی سویسرا له كۆنفرانسێكدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا، بابه‌تی زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له جامی جیهانی یه‌كلایی بكاته‌وه كه ئه‌و بیرۆكه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی فیفاوه پشتگیری ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9 كانوونی دووه‌می 2017 له پێگه‌ی فه‌رمی فیفا بڵاوبۆته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه به فه‌رمی تاوتوێی بڕیاری زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له 32 هه‌ڵبژارده‌وه بۆ 40 یان 48 هه‌ڵبژارده ده‌كرێت.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاوی كردۆته‌وه كه یه‌كێك له گریمانه‌كان زیادكردنی هه‌ڵبژارده‌كانه بۆ 40 هه‌ڵبژارده كه تێیدا به‌سه‌ر 8 گرووپ دابه‌ش بكرێن، له هه‌ر گرووپێك دوو هه‌ڵبژارده بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ربكه‌وێت، ئه‌م پێشنیازه له لایه‌ن زۆرینه‌ی به‌رپرسانی نێو ئۆفیسی سه‌ره‌كی فیفا له زیورخ دژایه‌تی ده‌كرێت، چونكه پێیانوایه زیادكردنی ژماره‌ی یارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته 88 یاری، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دروست ده‌كات.
گریمانه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ 40 وڵات زیاد بكرێت، به‌ڵام به‌سه‌ر 10 گرووپ دابه‌ش بكرێت، له هه‌ر گرووپێك یه‌ك هه‌ڵبژارده سه‌ربكه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌ش باشترین دووه‌مه‌كانی گرووپه‌كان كه ژماره‌یان ده‌بێـته 16 هه‌ڵبژارده و له قۆناخی 16 به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌وكاتیش سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیال ده‌گاته 76 یاری.
جیان ئینفانتینۆ كه له مانگی شووباتی ساڵی رابردوو به فه‌رمی له شوێنی سیپ بلاته‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفای وه‌گرتو‌وه له لێدوانێكد كه له پێگه‌ی فیفا بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت: رۆژی سێشه‌ممه به ئاماده‌بوونی 37 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی فیدراسیۆنی فیفا بابه‌تی زیادكردن و مانه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
له ئێستادا فیفا سه‌رپه‌رشتی 211 فیدراسیۆنی وه‌رزشی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كات، له ئێستا جامی جیهانی به به‌شداریی 32 هه‌ڵبژارده كه دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر 8 گرووپ، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیالیش 64 یاری له‌خۆده‌گرێت، له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری و زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانیش ئه‌م سیستمه له مۆندیالی 2018ـی رووسیا و 2022 قه‌ته‌ر به هه‌مان سیستمی پێشوو ده‌بێت و جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كان رووبدات له مۆندیالی 2026 جێبه‌جێ ده‌كرێت كه وڵاتی چین هه‌وڵه‌كانی له ئێستاوه بۆ میوانداریكردنی ئه‌م مۆندیاله خستۆته گه‌ڕ.