ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی: نێیمار تا 4 ساڵی دیكه‌ش ناتوانێت پێش مێسی بكه‌وێت
ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیماری هاونیشتیمانی تا 4 ساڵی داهاتووش ناتوانێت پێشه‌نگی باشترینه‌كان له مێسی وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا لێدوانێكی پاوڵینهۆی به‌رازیلی بڵاو كردبووه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یارمه‌تی مێسی ده‌دات تا له ڕیزی باشترینه‌كانی جیهان بمێنێته‌وه.
پاوڵینهۆ ده‌ڵێت: نێیمار و مێسی هه‌ردووكیان دوو یاریزانی كاریگه‌رن، به‌ڵام نیمۆ تا 4 ساڵی دیكه‌ش هه‌ر له دوای مێسی دێت.
پاوڵینهۆ گوتیشی: من هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م زۆر یارمه‌تی نێیمار ده‌ده‌م تا ده‌ستكه‌وتی زیاتر بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته باشترین یاریزانی جیهان ده‌بێت 3 تا 4 ساڵی دیكه چاوه‌ڕێ بكات.
له باره‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان، پاوڵینهۆ ده‌ڵێت: ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ر كه‌سێك ببیاته‌وه هیچ جیاوازییه‌ك دروست ناكات، چونكه تا ئه‌م كاتانه هه‌ر مێسی باشترین یاریزانی جیهانه.
پاوڵینهۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی 4 ساڵه له خولی چینییه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، پاوڵینهۆ لە کاروانی وەرزشیدا، زۆرترین یاری لە ریزی یانەی کۆرنسیانز ئەنجام داوە کە 117 یاری بوو، 25 گۆڵی تۆمار کرد، لەگەڵ 17 ئەسێست، ھەروەھا توانی لەگەڵ ھاوڕێیەکانی ناسناوی جامی لیپەرتادۆرس و جامی جیھانی یانەکان لە 2012 بباتەوە و ھەروەھا لە 2011 خولی تۆپی پێی بەرازیلی بەدەستھێنا، دوو جاریش لە ساڵەکانی 2011 و 2012 بەباشترین یاریزانی خولی بەرازیل دەست نیشان کراوە، جگە لەوەیش لە ھەمان ساڵدا بە دووەم باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین هه‌ڵبژێردراوه.