"ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه گریزمان ده‌باته ریزه‌كانی"
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئانتوان گریزمان له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه بۆ ریزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 ئه‌یلوولی 2017، (ئیدواردۆ ئیندا) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (ئاوك)ـی ئیسپانیا، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌ی (شیرینگۆیتۆ)ـی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه ریال مه‌درید بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی (ئانتوان گریزمان) كه 200 ملیۆن یۆرۆیه ده‌یداته ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و راسته‌وخۆ هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌گوازێته‌وه.
(ئیدواردۆ ئێندا) كه هه‌میشه زۆرترین زانیاری دروست بڵاو ده‌كاته‌وه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت (ئانتوان گریزمان) به گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌ن له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه و له ئێستادا شوێنی ئالڤارۆ مۆراتا ده‌گرێته‌وه و له داهاتووشدا ده‌بێته میراتگر و جێگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
گریزمانی 26 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیدادی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت، دواتر له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئه‌م یانه‌یه له وه‌رزی 2013 ـ 2014 دره‌وشایه‌وه، به‌مه‌ش بووه جێگه‌ی چاوتێبڕینی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ماوه‌ی 4 وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه.