"محه‌مه‌د سه‌ڵاح داوای له یانه‌كه‌ی كردووه ریگه‌ی پێ بده‌ن په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح فشاری بۆ سه‌ر به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت و به‌رپرسانی یانه‌كه‌شی له‌م بابه‌ته ئاگادار كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌ڵێنی به فیرعه‌ونه میسرییه‌كه داوه به گرێبه‌ستێكی زۆر گرانبه‌ها باوه‌شی بۆ بكاته‌وه و رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له نێوانیاندا دروست بووه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ و له پرێمه‌رلیگیش به 31 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی گرتووه و كۆی گۆڵه‌كانیشی له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 41 گۆڵه، ته‌نیا كریستیانۆ له سه‌ڵاح گۆڵی زیاتره كه خاوه‌نی 42 گۆڵه.