ریال مه‌درید له پێناو محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كاته قوربانی
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی گۆڕینه‌وه له‌پێناو ده‌ستخستنی تواناكانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده‌كردووه.
پێگه‌ی گۆڵی ئیسپانی و تایبه‌تمه‌ند به هه‌واڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه لۆس بلانكۆس ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی لیڤه‌رپوول بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ بكاته ده‌رفه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو هه‌وڵی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له تیپه‌كه‌ی ده‌كات و جگه له مۆ سه‌ڵاح هه‌ریه‌كه له لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری بایرن میونشن و هاری كه‌ینی گۆڵكاری تۆتێنهام و ئیدین هازاری ئه‌ستێره‌ی چێڵسی كردووه ئامانج.
سه‌ڵاح له‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ رێدز پێشكه‌ش ده‌كات و پێشه‌نگی ململانێكانی بردنه‌وه‌ی پێڵاوی زێڕینی گرتووه و له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ململانێی مێسی و رۆناڵدۆ ده‌كات.