ئارجێنتینا به‌بێ مێسی ئاماده‌كاری بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی ده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینیا شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كرد، له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل سكاڵۆنی یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رووبه‌ڕووی مه‌كسیك ببێته‌وه.
ئارجینیتنیا بۆ ئه‌م یارییه چه‌ند یاریزانێكی لاوی بانگهێشتكردووه و هاوكات لیۆ میسی، سێرخیۆ ئاگوێریۆ، گۆنزالۆ هیگواین و ئانخێل دیماریا له پێكهاته‌كه‌دا به‌دی نه‌كران، به‌ڵام پاولۆ دیبالا به‌شداریی مه‌شقه‌كانی كردووه،
تانگۆ، له دوای ده‌ركرانی له مۆندیالی 2018ـی رووسیا له‌سه‌ر ده‌ستی فرانسا، چه‌ند گۆڕانگارییه‌كی ئه‌نجامداوه و راهێنه‌ره‌كه‌شی گۆڕییوه،
به‌ڵام له دوای مۆندیاله‌وه مێسی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كردووه، ئارجینتینا به‌بێ مێسی به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له گواتیمالای بردووه‌ته‌وه و دواتریش به چوار گۆڵی بیوه‌ڵام له پاڵه‌وانییه‌تی چوارقۆڵی له عێراق برده‌وه، به‌ڵام له دوا یارییدا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به برازیل دۆڕا.
ده‌رباره‌ی پیكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ئیمانوێل مامانا به‌رگریكاری ئارجێنتینا ده‌ڵێت: هه‌ر راهێنه‌رێك به شێوزاێكی جیاواز پلانه‌كانی داده‌رێژێت، بۆیه پێویسته ئیمه وه‌كو یاریزانه‌كان خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ستایله نوێیه رابێنێنن، گومان نییه، ستافیكی راهێنه‌ری زۆرباشمان هه‌یه هه‌روه‌ها پیكهاتیه‌كه‌ی زۆر باشیشمان هه‌یه، ئێتسا زۆرینه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان زۆر به‌هیزن بۆیه ناتوانم بڵیم بردنه‌وه له مه‌كسیك ئاسانه، دڵنیایم یارییه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت، به‌ڵام لۆزانۆی یاریزانی مه‌كسیك پیكانی هه‌یه و وابزانم له‌م یارییه به‌شدار نابێت ئه‌وه بۆ ئیمه زۆر باش ده‌بێت.
پاولۆ گازاینگا گۆڵپارێزی ئارجێنتینا به‌مشێوه‌یه بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه خسته‌ڕوو: هه‌موو كات مه‌شقه‌كانم به‌باشی ئه‌نجامده‌ده‌م، خۆم ئاماده ده‌كه‌م، كاتێك په‌یوه‌ندیم پیوه كرا و پێیان وتم بانگهیشتكراوی به‌راستی بۆ من سوپرایز بوو، زۆر دڵخۆشم بووم، ماوریسۆ پۆكێتینیۆی راهێنه‌ری تۆتنهام زۆر پشتگیرم ده‌كات و هانم ده‌دات، ئه‌وه بۆ من زۆر گرنگه، من ده‌مه‌وێت ئه‌زموون له هۆكۆ لۆریسی هاورێم و سێرخیۆ رۆمێرۆ وه‌رگرم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له داهاتوو ببمه گۆڵپاریزی سه‌ره‌كی تانگۆ..