"ئیدین دزیكۆ ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ریال مه‌درید"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوو ئیدین دزیكۆی هێرشبه‌ری رۆما بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
پێگه‌ی ماركا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی له كێشه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه و هه‌ردوولا ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م وه‌رزه ئیدین دزیكۆ بۆ پاڵپشتی هێرشبه‌ران بگوازنه‌وه.
ئیدین دزیكۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 13 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یانه‌ی رۆما، له‌وه‌ته‌ی درێسی ئه‌و یانه‌یه ده‌پۆشێت 143 یاری كردووه، 74 گۆڵ و 30 ئاسیستی هه‌بووه، وه‌رزی رابردووش له چامپیۆنزلیگ 8 گۆڵی بۆ رۆما تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی تا قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ سه‌رخست.