به فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌شی له‌ده‌ستدا
دوای پێكانه‌كه‌ی ئۆمتیتی، ئه‌مجاره پێكان یه‌خه‌ی ئاندریاس ئینییستای كاپتنی بارسێلۆنای گرت و ژماره‌ی یاریزانه پێكراوه‌كان بۆ 5 یاریزان زیاد بوو.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 3 نۆڤێمبه‌ری 2017، بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له له به‌ییانامه‌یه‌كدا پێكانی ئینیستای راگه‌یاند.
یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه هه‌رچه‌نده ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و یاریزانه ناوه‌ڕاستكاره ئیسپانیه له یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به سێلتاڤیگۆ تووشی پێكان بووه و له یاریی داهاتوو یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لێسبۆن له چامپیۆنزلیگ به‌شداریی ناكات.
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له دوایین گه‌ڕی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ردوو یانه له كامپ ن‌و رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه، به‌مه‌ش بارسا جگه له داینه‌مۆیه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له ئۆمتیتی، ماسكێرانۆ، رافینا و دێمبلی به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانیان بێبه‌ش ده‌بێت.