سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر: كه‌س ناتوانێت ئێمه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێنێت
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولخالق مه‌سعوودی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی بۆ ریزی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زیوه، ئه‌م قسانه‌ش سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دێنێته سه‌رهێڵ و وڵامی قسه‌كانی سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی عێراق ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 كانوونی دووه‌می 2017، كوردستان24 له ئه‌مڕۆی وه‌رزشدا میوانداریی عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كرد، كه تێیدا سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س ناتوانێت یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێت.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید ده‌شڵێت: عه‌بدولخالق مه‌سعوود به‌هۆی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌و به‌هیچ جۆرێك بڕیاری خراپ له دژی یانه‌ی هه‌ولێر نادات.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد به‌پێی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه سزای ئێمه بدات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كێشه‌ی كشانه‌وه‌ی ئێمه دارایی نییه، به‌ڵكوو سیاسییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه و سووكایه‌تی به هه‌موو ره‌مزه‌كانی ئێمه كراوه.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر 4 نازناوی خولی نایابی عێراقی بردۆته‌وه له به‌رسیڤێكی كوردستان24 ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئێمه بده‌ن، له داگای كاسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كان هه‌موو شتێك به‌سوودی ئێمه ده‌كشێته‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و ئیداره‌ی زۆرینه‌ی یانه‌كانیش په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه و پشتگیری مانه‌وه‌یان یانه‌ی هه‌ولێریان له خوله‌كه كردووه، ده‌شڵێت: فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌بێت مه‌منوونیش بێت كه به‌شداریی له خوله‌كه‌یان بكه‌یت.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی كاتێك به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف دۆڕا، له دوای یارییه‌كه هانده‌رانی نه‌جه‌ف دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستیان به‌رز كرده‌وه و (كوردیان به داعش) وه‌سف كرد و سووكایه‌تیشیان به پێشمه‌رگه كرد، ئه‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێری ناچار به كشانه‌وه كرد، ته‌نیا مه‌رجێكیشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داناوه ئه‌ویش دواخستنی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌میه‌تی.