به‌فه‌رمی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
دانی سێبایۆسی ناوەراستکاری ریال مەدرید بە هۆی پێکان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22 یه‌نایه‌ری 2018، ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ناوەراستکاری یانه‌كه‌یان بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە ناتوانێت بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات.
به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه سێبایۆس لە یارییه‌كانی داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانەکانی لێگانیس لە جامی شا، ڤالێنسیا و لیڤانتی لە لالیگا بەشداری ناكات.
سێبایۆس دەبێتە دووەم یاریزانی مێرنگی لەم هەفتەیەدا تووشی پێکان دەبێت، ئەویش دوای ڤایێخۆی بەرگریکار.
دانی سیبایۆسی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی ریال بێتیسه‌وه به بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به‌شداری 6 یاری كردووه و ته‌نیا 186 خوله‌ك یاری كردووه و 2 گۆڵیشی كردووه.